چۆن پێیان زانیوون؟

دەزگای ئاسایش: دوو تیرۆرستمان گرت یەکێکیان کارمەندی ئاگرکوژێنەوە بووە

964+

ئەحمەد مستەفا

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێ، توانیویانە دوو “تیرۆریست” دەستگیر بکەن، کە پیلانیان ئەنجامدانی تەقینەوە بووە لە یەکێک لەبنکەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی و یەکێک لەوان کارمەند بووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئۆپراسیۆنەکەی ئەنجامداوە.

دەزگاکە دەڵێ، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وورد و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری، لەئەنجامی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لەتۆڕەکۆمەڵاتییەکان لەبارەی هەڕەشەکردن و تەقینەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکان، دەستبەجێ توانیان لەئەنجامی بەدواداچوونەکان شوێنی تیرۆریستان لەشاری سلێمانی دەستنیشان بکەن.

دواتر، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەرۆژی 22 بۆ 24.6.2025، توانیویانە دەستگیریان بکەن و یەکێک لەتیرۆریستەکان کارمەندی بنکەیەکی بەرگری شارستانی بووە.

ئاسایش دەڵێ، دوای دانپێدانان دەرکەوت تیرۆریستان بەنیازبوون لەپیلانی یەکەمدا ژەهر بکەنە ناو تانکی ئاوی خواردنەوەی یەکێک لە بنکەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی، وە لەپیلانی دووەمدا لەڕێگەی لکاندنی بۆمب بە ئۆتۆمبێلی بنکەکە تەقینەوە ئەنجام بدەن.

بەڵام، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش “بەسەرکەوتوویی” توانیان شکست بە پیلانی تیرۆریستان بهێنن و دەستگیریان بکەن، لە ئێستادا تیرۆریستان بە ماددەی دوو تیرۆر دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

ئاسایشی سلێمانی: بڕیاری دەستگیركردنی تیكتۆكچییەكان پە...

ئاسایشی سلێمانی: بڕیاری دەستگیركردنی تیكتۆكچییەكان پەیوەستە بەدادگاوە