هەموو چوار شەممەیەک

چی بووە و روویداوە لە نۆڕادیۆوە بیزانن

ژووری هەواڵ

بابەتی هەواڵی لۆکاڵ و سەرچاوەکانی دەسخستنی هەواڵی کوچە و کۆڵان هەروەها زۆر راپۆرت و هەواڵی دیکە لە نۆڕادیۆ باسکران و خرانە ڕوو.

ئەمڕۆ لە بەرنامەکە فەرهاد مەلا حەسەن هەواڵساز میوان بوو کە باسی لە گرنگی و پێویستی هەواڵی لۆکاڵ کردووە لەم سەردەمەدا و چۆن میدیاکان پەرە بەو جۆرە هەوالانە بدەن.

هەر لە بەرنامەکەدا زانیاری نەبیستراو لەسەر پاتری هایبرێد خراوەتە روو کە ئێستا ئتۆمبێلێکی زۆری ئەو سیستمە کەوتووەتە بازاڕەوە و خواستی زۆری لەسەرە.

بەرنامەی نۆ ڕادیۆ رۆژانی چوارشەممان لەلایەن پێشکەشکاران توانا نەقی و چاوان خەلیلەوە پێشکەش دەکرێت.