ئیفراز کردنی زەوی _ وێنە: 964
بەدووری حەوت یکلۆمەتر
شارەوانيی هەڵەبجە کارکردن لە زەوییەکانی دەوروبەری شار قەدەغە دەکات
ژووری هەواڵ
سەرۆکایەتيی شارەوانيی هەڵەبجە کارکردن لە زەوییەکانی دەوروبەری شار بە دووری حەوت کیلۆمەتر قەدەغە دەکات و دەڵێت، دروستکردنی بینا و باخ و چاندن رێگەپێنەدراوە.
ئامانج لەم کارەی شارەوانی هەڵەبجە، بە وتەی خۆیان، بۆئەوەیە بەزووترین کات، زۆرترین زەوی جیابکرێتەوە بۆ فەرمانبەران.
لە ئاگادارییەکدا سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە دەڵێت، سەرقاڵی ئیفرازی ئەو شوێنانەیە بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان.
“وێنەی ئاسمانی سەرجەم ئەو شوێنانە گیراوە، هەر کارێک و دروستکراوی نوێ بە هیچ جۆرێک قبوڵکراو نییە بەپێی یاسای ژمارەی سێی ساڵی 2018 رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە”، شارەوانی هەڵەبجە وا دەڵێت.
سەرۆكایەتيی شارەوانيی هەڵەبجە ناوی قۆناغی دووەمی فەرمانبەرانی بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاوكردەوە و داواشی لێكردوون ههندێك پێداویستى فهرمى خۆیان لهگهڵ خۆیان بهێنن و سهردانى بەشی موڵكایەتی شارەوانی بكەن.
ناوی قۆناعی دووەمی ئەو فەرمانبەرانەی بۆ وەرگرتنی پارچەزەوی بڵاوكراوهتهوه، ئهوانهن كه خاڵی خزمەتیان لەسەرووی 40 خاڵەوەیە، کە بەزنجیرهى ژمارە 133 دەستپێدەکات بە 209 کۆتایی دێت.