لە 10ـەی ئەم مانگەوە دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە

بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی شەش کورسی بۆ رۆژنامەنوسان تەرخانکرد

964+

توانا نەقی

بەشی راگەیەندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی کورسی بۆ رژنامەنوسان تەرخانکردووە و دواتوانن درێژە بە خوێندن بدەن لە زانکۆکە.

کاروان ئەنوەر سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسان لە واڵی خۆی بڵاویکردووەتەوە، وەک ساڵانی پێشوو ئەمساڵیش بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی، هەلی خوێندن بۆ رۆژنامەنوسان رادەگەیەنێت.

دەشڵێت، ئەو رۆژنامەنوسانەی خوازیاری خوێندنن دەتوانن بە پشتگیریی سەندیکای رۆژنامەنووسان لقی سلێمانی بە گوێرەی مەرج و رێنماییەکانی وەزارەت داواکاری پێشکەش بکەن و  لە 10.8.2025ـەوە و دواکات بۆ گەڕاندنەوەی فۆرمەکان  20.8.2025ـە.

کورسی خوێندنی اگەیاندن بۆ رۆژنامەنووسان لە به‌شی راگه‌یاندنی كۆلێژی زانستە مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانی شەش كورسی خوێندنی بەیانیانە بۆ خوێندنی به‌كالۆریۆس بۆ ساڵی 2025-2026 تایبه‌ت به‌ رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی و دەورووبەریەتی.

‎وردەکاری مەرج و رێنماییەکان و چۆنیەتی داواکردن لەم وێنانەدا ببینە: