پارکی شاری بەردەم قەڵای هەولێر
"گراند پاركێكی ئیكۆلۆژی و كولتووری"
لە هەولێر دیزاینی پارکێک بکە و خەڵات ببەرەوە
964+
ژووری هەواڵ
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پێشبڕکێیەک بۆ دیزاینکردنی “گراند پاركێكی ئیكۆلۆژی و كولتووری” له شاری هه‌ولێر رێکدەخات و دەڵێت، خەڵاتی دارایی دەبەخشرێت.
نووسینگە ئەندازیاریە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان دەتوانن لە پێشبڕکێکەدا بەشدار بون و بانگهێشتکراون تا 20.8.2025 سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پرۆگرام و مه‌رجه‌كانی به‌شداربوون.
وەزارەتی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەڵێت، “خه‌ڵاتی دارایی ده‌به‌خشرێته سێ براوه‌ی هه‌ڵبژێردراوی یه‌كه‌م”.
“ئامانجی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه ستراتیژییه، دروستكردنی پاركێكی ئیكۆلۆژی و به‌رچاوه كه وه‌ك شوێنێكی به‌رده‌وام (Sustainable) و كولتووری و ئیكۆلۆژی خزمه‌ت ده‌كات، دیدگای ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی سرووشت و كولتووری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت”، وەزارەتەکە وا دەڵێت.