قیرتاو دەکرێت

سێ رۆژ رێگەی نێوان ژاڵەناو بۆ دەربەندیخان دەبێتە خۆڵ

964+

ژووری هەواڵ

لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ رۆژ، هەر شۆفێرێک بەرێگەی نێوان ژاڵەناو بۆ دەربەندیخان هاتوچۆ بکات، دەبێت بەسەر رێگەی خۆڵدا بڕوات، چونکە کاری تێدا دەکرێت.

قایمقامیەتی دەربەندیخان رایگەیاند، لەسەر داوای تیمی ئەندازیاری کۆمپانیای جێبەجێکار، لە چوارشەمەوە وەک تەواوکاری رێگای دەربەندیخان-کەلار دەست دەکرێت بەقیرتاوکردنی سایدی دووەمی رێگای دووڕیانی ژاڵەناو-دەروازەی دەربەندیخان.

لەبری ئەو رێگەیە، رێگایەکی لاوەکی خۆڵ بەکاردەهێنرێت بۆ ماوەی سێ رۆژ تەنها ئاراستەی دەربەندیخان-ژاڵەناو و بۆ گەڕانەوەش بە ئاراستەی دەربەندیخان.

“داواکارین شۆفێران و هاوڵاتیان بەوریایەوە رێگاکە بەکاربهێنن، بۆ ئەوەی هەمووان سەلامەت بن و دووربن لەرووداوی هاتوچۆ”، قایمقامییەتی دەربەندیخان وا دەڵێت.

رێگای كەلار – دەربەندیخان بەهۆی زۆریی رووداوەكان لەوێدا، بە رێگەی مەرگ ناوزەد كراوە، هاوڵاتیانی ناوچەكە چاوەڕێن بە تەواوبوونی رێگاكە و كردنەوەی، رووداوەكانی هاتوچۆ لەو رێگایەدا كەم ببێتەوە و مەترسییان نەمێنێت.

ئەوە نەما بەدڵی خۆت لە رێگای سەیرانگای ژاڵەناو زبڵ و خا...

ئەوە نەما بەدڵی خۆت لە رێگای سەیرانگای ژاڵەناو زبڵ و خاشاک فڕێ بدەیت