رێبوار تەها پێشوازی لێکرد

وەزیری نەوتی عێراق گەیشتە کەرکوک

964+

شۆڕش قادری

حەیان عەبدولغەنی جێگری ئەنجومەنی وەزیران بۆ کارووباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق، گەیشتە کەرکوک و لەلایەن پارێزگار و کاربەدەستانەوە پێشوازی لێکرا.

نوسینگەی رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک وێنەکانی ساتی گەیشتنی عەبدوڵغەنی بۆ فڕۆکەخانەی کەرکوکـی بڵاوکردووتەوە و نووسیویەتی، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک و محەمەد حافز سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا پێشوازیان لێکردووە.

بڕیارە وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوت و پارێزگاری کەرکوک لە ناو کۆمپانیای نەوتی باکور کۆببێتەوە و پاشان دەچێت بۆ داقوق و دواتر بەردی بناغەی پاڵاوگەیەکی نەوت لە نزیک گورگە چاڵ لەسەر رێگای کەرکوک – هەولێر دادەنێ.