چەندین شەقامی تریش نۆژەندەكرێنەوە

سبەینێ‌ بۆ خۆتان بە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمودا هاتوچۆ بكەن

964+

محەمەد فاتیح

تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بەردەوامن لە نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان و قیرتاو کردنی شەقامی  بازنەیی مەلیک مەحمود نزیک نەخۆشخانەی بەخشین لە تەواو بوندایە.

هەڵمەتی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی سلێمانی، لەسەر داهاتی شارەوانی و بەپێی پڕۆگرامێكی ئامادەكراو بەردەوام دەبێت.

زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی، بە 964ـی وت، “قیرتاوكردنی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود، سبەینێ‌ كارەكانی تەواو دەبێت و لە كۆتایی ساڵ، لە دوای تەواوبونی هەموو كارەكان، تێچوی پڕۆژەكان و ژمارەكانیان رادەگەیەنین”.

پێشتر سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی ئاگادار كردەوە، كه رۆژی دووشەممە رێکەوتی 4.8.2025 دەستدەکرێت بە کاری قیرکردن، لە شەقامە سەرەکییەکەى ژێرپردی بەکری حاجی سەفەر، نزیک نەخۆشخانەی بەخشین و داواى لە شۆفێران كرد، کە شەقامی جێگرەوە بەکار بهێنن و هاوکاری تیمەکانی شارەوانی و هاتووچۆ بکەن.

ئامار و داتای هەندێك لە کارەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە 7 مانگی ئەمساڵدا:

قیرتاوكردن: 338,831 مەتر دووجا

تێكەڵە رێژكردن: 180,238 مەتر دووجا

كۆنكرێتكردن: 82,310 مەتر دووجا

روواندنی نەمام و گوڵ و پەرژین لە پاركی هەواری شار: 3391

كۆی گشتی رواندنی داروو دەوەن لە پاركی هەواری شار: 1533

چاندنی گوڵی جۆراوجۆر لە باخچەكانی سلێمانی: 18,552

چاندنی نەمامی جۆراوجۆر لە باخچەكانی سلێمانی: 3,634

شارەوانی سلێمانی لە ماوەی حەوت مانگدا نزیکەی 350 هەزار م...

شارەوانی سلێمانی لە ماوەی حەوت مانگدا نزیکەی 350 هەزار مەتر دووجا قیری کردووە

شارەوانی سلێمانی بۆ 964: شەقامی بابان لە 2026 بەڕووی هاوڵا...

شارەوانی سلێمانی بۆ 964: شەقامی بابان لە 2026 بەڕووی هاوڵاتیان دا دەكرێتەوە