شارەوانی سلێمانی:

“کۆتایی ئەمساڵ بەشێکی شەقامی شاڕێی بابان بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە”

964+

شۆڕش قادری

وابڕیارە کۆتایی ئەمساڵ بەشێکی ئۆتۆبانی بابان لە سلێمانی بەڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە و تەواوبوونی پڕۆژەکەش تا مانگی 9ـی 2026 دەخایەنێت.

بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، ئەمڕۆ، سێشەممە 22.7.2025، لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی سەردانی شەقامی 100 مەتری ناسراو بە شەقامی (شاڕێی بابان)ـی کردووە، بەمەبەستی ئاگاداربوون و بەدواداچوون بۆ قیرتاوکردنی چینی کۆتایی شەقامەکە کە لە دوێنێوە دەستیپێکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا زۆربەی قۆناغەکانی پڕۆژەکە تەواوبووە و بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ تا رێگای قەراغ بەڕووی هاوڵاتییان و شۆفێراندا بکرێتەوە، لە مانگی 9ـی ساڵی 2026ـیش بە تەواوی پڕۆژەکە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.

هەر 30 رۆژجارێک کارەکانی شەقامی 100 مەتری بۆ شارەوانی روو...

هەر 30 رۆژجارێک کارەکانی شەقامی 100 مەتری بۆ شارەوانی روون دەکرێتەوە

شارەوانی سلێمانی بۆ 964: شەقامی بابان لە 2026 بەڕووی هاوڵا...

شارەوانی سلێمانی بۆ 964: شەقامی بابان لە 2026 بەڕووی هاوڵاتیان دا دەكرێتەوە