دەڵێن شێوەزار و کولتووریان مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە
هەورامییەکان داوادەکەن بەشێوەزاری خۆیان بخوێنن
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
هەورامییەکان دەیانەوێت بە شێوەزاری خۆیان لەخوێندنگەکانیان بخوێنن، چونکە دەڵێن کولتوور و زمانەکەیان مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە.
دانیشتووانی 26 ناحیە و گوندی هەورامان لەسنووری پارێزگای هەڵەبجە بەشێوەزاری هەورامی قسە دەکەن، ئەوان دەڵێن بۆ ئەوەی شێوەزارەکەیان لە لەناوچوون بپارێزن پێویستە لەخوێندنگەکانی خۆیان بە هەورامی بخوێنن.
ئەمڕۆ دووشەممە 20.2.2023 لەشاری هەڵەبجە بەشێک لە هەورامییەکان بۆ ئەو مەبەستە خۆپیشاندانیان کرد و داوایانکرد ئەو کارەیان بۆ بکرێت.
بابە سەنعان، سەرۆکی تۆڕی رێکخراوەکانی ناحیەی خورماڵ بە تۆڕی964ی راگەیاند: دەمانەوێت بەو شێوەزارەی خۆمان خوێندن هەبێت، چونکە کولتوور و شێوەزار و جلوبەرگ و سروشتمان بەرەو فەوتان دەچێت.
بە وتەی ئەو چەند جارێک داواکەیان ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە کردووە “بەڵام پێیان وتووین ئەوە جیاکاری دروست دەکات و تائێستا وەڵام نەدراونەتەوە”.