هەردوو سایدەکە کراوەتەوە

شەقامى پشتێنەیى کەلار؛ پێچەوانەى ئاراستە بڕۆن سزا دەدرێن

میلاد جەلال – گەرمیان

هاتوچۆى گەرمیان رایگەیاند، شەقامى پشتێنەیى کەلار لە ئێستادا هەردوو سایدەکەى بەڕووى شۆفێراندا کراوەتەوە، دەشڵێت: هەرشوفێرێک پێچەوانەى ئاراستە بڕوات، سزا دەدرێت.

هاتوچۆى گەرمیان بڵاوى کردەوە، لە ئێستادا هەردوو سایدی شەقامی 60  مەترى (شەقامی پشتێنەیی) بەڕووی شۆفێراندا کراوەتەوە.

داوا لە شۆفێران دەکات، خۆیان بەدووربگرن لە سەرپێچی و هاتووچۆ کردن بە ئاڕاستەی پێچەوانە، بۆ ئەوەی رووبەڕووی سزای یاسایی نەبن.

ماوەیەک بوو بەهۆى کارکردن لە شەقامەکە، سایدێکى شەقامەکە داخرابوو.

پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح