دیمەنی قیرکردن و سەوازایی و کۆنکرێت کردن لەلاین شارەوانییەوە.وێنە.سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی
ئاماری کارەکانی خۆیان بڵاوکردەوە
شارەوانی سلێمانی لە ماوەی حەوت مانگدا نزیکەی 350 هەزار مەتر دووجا قیری کردووە
توانا نەقی
بە سەدان هەزار مەتر دووجا قیرتاوکردن و بە تێکەڵەرێژ کردن و چاندنی هەزاران گوڵ و دار و نەمام لە ماوەی حەوت مانگی رابردوو لە سلێمانی شارەوانی دەڵت کاری باشیان کردووە.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاماری کارەکانی خۆیان لە قیرتاوکردن و تێکەڵەڕێژکردن و کۆنکریت و چاندنی نەمام و سەوازایی شار بڵاوکردەوە و تەنیا لەم ماوەیە نزیکەی 350 هەزار مەتر دووجا قیریان کردووە.
ئامارەکانی حەوت مانگی رابردووی شارەوانی سلێمانی بەم شێوەیە بووە.
– قیرتاوکردنی شەقام و گەڕەکەکان 338 هەزار و 831 مەتر دووجا بووە.
– تێکەڵەڕێژکردن بە بڕی 180 هەزار و 831 مەتر دووجا بووە.
– کۆنکریت کردن بە بڕی 82 هەزار و 310 مەتر دووجا بووە.
– روواندنی نەمام و گوڵ و پەرژین لە پارکی هەواری شار 3391 دانە بووە.
– قەڵەمکردنی گوڵ و دار و پەرژین لە نەمامگەی هەواری شار 38 هەزار و 350 دانە بووە.
– چاندنی گوڵی جۆراوجۆر لە باخچەکانی سلێمانی 18 هەزار و 552 گوڵ بووە و چادنی نەمامی جۆراوجۆر لە باخچەکان 3634 دانە بووە.
شارەوانی ئاماژەی بەوەکردووە، بەردەوام دەبن لەو کارانەیان ئەگەر بودجەی تەواو لەبەردەستیان بێت و تیمەکانیان بەشێوەی ئیشکگری بەردەوامن لە کارکردن.