گرافیک؛ 964+
له شه‌و و رۆژێكدا 11 حاڵه‌ت هه‌بووه
هێرشی فراوانى پێوه‌دانى دووپشك له خه‌لیفان به سه‌لامه‌تى تێپه‌ڕی
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
مانگى رابردوو له سنوروى قه‌زاى خه‌لیفان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان حاڵه‌ته‌كانى پێوه‌دانى دووپشك تۆماركراون به‌جۆرێك له شه‌و و رۆژێكدا 11 هاوڵاتى دووپشكیان پێوه‌داوه، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ش ده‌ڵێت، هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه به سه‌لامه‌ت گهڕێندراوهنهته ماڵه‌وه.
دكتۆر كاروان شێرزاد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی خەلیفان به 964ـى ته‌واوى پێداویستییه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى پێوه‌دانى دووپشكیان هه‌یه، بۆیه وه‌كو پێویست توانیویانه حاڵه‌ته‌كانى پێوه‌دانى دووپشك چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
وتیشی “له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێری رۆژى 26.7.2025 له سنووره‌كه‌یاندا 11 حاڵه‌تى پێوه‌دانى دووپشك گه‌یشتووه‌ته نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وانه‌ى دووپشكیان پێوه داوه ته‌نیا هاوڵاتیانى گونده‌كانى سنوورى قه‌زاكه‌یان نه‌بووه، به‌ڵكو گهیشتیاریش بوونه كه به‌مه‌به‌ستى گه‌شت و سه‌یران سه‌دانى سنورى قه‌زاكه‌یان كردووه.
“هیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆى ئه‌م پێوهدانانه دووپشك نه‌بووه و به‌گشتیش له‌ماوه‌ى مانگى رابردوودا 30 حاڵت له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌مان تۆمار كراوه” ئه‌مه‌ش قسه‌ى د. كاروانه بۆ 964.