ئەمساڵ بوون بە شەش کەس

گەنجێکی تەمەن 20 ساڵان لە گەلیێ خەنس خنکا

هیڤی دێوالی – دهۆک

گەنجێکی تەمەن 20ساڵان لە گەلیێ خەنس خنکا و لە ئێستا دا تەرمەکەی رەوانەکراوە و لەپزیشکی دادی دهۆکە.

گەلیێ خەنس دەکەوێت سنووری قەزای شێخان لە پاڕێزگای دهۆک.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە،2025.8.2، گەنجێک بەناوی” زەید حەمید” تەمەن 20 ساڵ و دانیشتووی گوندی بیساتێ لەسنووری ناحیەی قەسرۆک لە گەلیێ خەنس خنکا.

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی پاڕێزگای دهۆک بە964ـی وت، گەنجێکی تەمەن 20ساڵان لەناو گەلیێ خەنس خنکا و تیمی بنکەی بەرگری شارستانی تەرمەکەیان دەهێنراوە.

وتیشی “تەرمەکە لە  پزیشکی دادی  دهۆکە و رادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە”.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە و تاوەکو ئێستا شەش کەس لەسنووری پارێزگای دهۆک خنکاون.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن