"تانکەرێک ئاو بە 75 هەزار دینار فرۆشراوە"

بێ ئاوی نرخی تانکەری ئاوی لە سلێمانی بەرزکردووەتەوە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

دانیشتووانی سلێمانی بێ ئاوی تەنگی پێهەڵچنیون و لەگەڵ ئەوەی دەبێ چەند رۆژێک چاوەڕێی هاتنەوەی ئاوی رەئیسی بکەن، ئاوی تانکەریشیان لێ گرانبوو و بەقسەی شۆفێرێک یەک تانکەر ئاو بە 75 هەزار دینار فرۆشراوە.

عوسمان محەمەد شۆفێرێکی تانکەری شەمعە حکومییەکانە، ئەو بە 964ـی وت، لۆدێکی زۆریان لەسەرە بۆ گەیاندنی ئاو بۆ ماڵان و خەڵک هەیە سێ رۆژە، نۆرەی گرتووە بۆ ئەوەی تانکەرێک ئاوی بۆ بچێت.

باسی لەوەشکرد، نرخی تانکەرێک ئاو لە 15 بۆ 20 هەزار دینارە، بەڵام تانکەرە ئەهلییەکان بە نرخێکی زۆر زیاتر ئاو دەگەیەنن و لەم رۆژانەدا تانکەرێک ئاو بە 75 هەزار دینار بۆ پرسەیەک براوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

بۆ ئاودانی باخچەکانی سلێمانی 40 تانکەری ئاو بەکرێ دەگیر...

بۆ ئاودانی باخچەکانی سلێمانی 40 تانکەری ئاو بەکرێ دەگیرێت

سلێمانی ئاوی بەلوعەی دێتەوە

سلێمانی ئاوی بەلوعەی دێتەوە