228 بیریشیان هەیە

بۆ ئاودانی باخچەکانی سلێمانی 40 تانکەری ئاو بەکرێ دەگیرێت

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی 40 تانکەر بۆ ئاودانی باخچە، بلوار و پارکەکانی ناو سلێمانی بەکرێ دەگرێت و بۆ ماوەی سێ مانگ بەکاریان دەهێنن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ساڵانە لە سێ مانگی هاویندا ئەو تانکەرانە بەکرێ دەگرێت و ئەمساڵیش بە هەمان شێوەی ساڵانی دیکە ئەو کارە دەکەن.

بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو تانکەرانە بۆ ئەو باخچانەن بیریان نییە یان ئاوی بیرەکەیان بەشیان ناکەن، لەگەڵ بلوارەکانی ناو شاری سلێمانی.

وتیشی، “ئاودان و پاراستنی سەوزایی باخچە و بلوار و پارکەکانی سلێمانی لە کارە گرنگەکانی ئێمەیە و ئاودانەکەش لە هاویناندا دەبێتە هۆکاری مانەوەیان”.

لەناو سلێمانی 560 باخچە، 320 بلواری ناوەندی و حەوت پارک بوونیان هەیە و 964 لە بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانییەوە دەزانێت، 228 باخچەیان خاوەنی بیری خۆیانن.

ساڵی رابردوو باخچە و بلوار و پارکەکانی شاری سلێمانی 400 ملیۆن لیتر ئاویان پێویست بووە.

بەردی گەورە لەناو باخچەکانی سلێمانی دادەندرێت

بەردی گەورە لەناو باخچەکانی سلێمانی دادەندرێت