تەمەنى 29 ساڵە
گەشتیارێکى دانیشتووى هەولێر لە مێرگەسوور خنکا
+964
ئاکام غەفور
کەمێک لەمەوبەر، گەشتیارێک لە رووبارى دلانى سنووى قەزاى مێرگەسوور خنکا کە دانیشتووى هەولێرە.
رەوەند هاودیانى، وتەبێژى بەرگرى شارستانى سۆران بە 964ـى وت،”پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، هاوڵاتییەکى دانیشتووى هەولێر کە تەمەنى 29 ساڵە، لە رووبارى گوندى دلان لە سنوورى قەزاى مێرگەسوور خنکا”.
وەک باسى دەکات، هاوڵاتییەکە بەمەبەستى گەشتکردن رووى لە شوێنەکە کردووە، بەڵام لە کاتى مەلەکردن خنکاوە.
“تیمەکانمان لە بەرگرى شارستانى مێرگەسوور لە شوێنى رووداوەکەن و دەیانەوێت تەرمى کەسەکە دەربهێننەوە”، رەوەند هاودیانى وادەڵێت.
ئاشکراشى کرد، ئەمساڵ شەشەم حاڵەتى خنکانە کە لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران تۆمار دەکرێت.
پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح