نەشتەرگەی بۆ ئەو منداڵانە دەکرێت کە دڵیان کونە

964+
ئاودێر عومەر – سلێمانی

تیمێكی پزیشكی ئەمریکی تایبەت بە بواری نەخۆشییەکانی دڵی منداڵان لە سلێمانیە، نەشتەرگەری بۆ 24 منداڵ دەکات کە نەخۆشی دڵیان ھەیە، بڕیارە ئەو تیمە پزیشکییە لەرۆژانی داھاتوودا نەشتەگەری بۆ تەواوی ئەو منداڵانە بکات کە دڵیان کونە و پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی ھەیە.

دکتۆر ئاسۆ فایەق، پسپۆڕی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ بە تۆڕی 964 راگەیاند، ئەوە 40ەمین جارە ئەو تیمە سەردانی سلێمانی دەکەن، بۆ ئەمجارە 24 منداڵیان هەڵبژاردووە نەشتەرگەرییان بۆ دەکەن.

دکتۆر کێرک، دکتۆرێکی ئەمریکیە، بە قسەی خۆی لە ساڵی 2009ەوە بە بەردەوامی سەردانی کوردستان دەکات بۆ چارەسەری منداڵان.

کەسوکاری منداڵەکان دڵخۆشن بە هاتنی ئەو تیمە و دەخوازن نەشتەرگەری سەرکەوتوویان بۆ ئەنجامبدرێت، چونکە ئەو چارەسەرانە لە هەرێمی کوردستان یان نین یان کەمن.