پرۆگرامی فانۆس

چاوان لەبەردەم قەڵای هەولێر چەند هاوڵاتییەکی قسەخۆشی دواند

شۆڕش قادری

ئەمجارە چاوان پرۆگرامی فانۆسی بردووەتە هەولێری پایتەخت و لەبەردەم قەڵا چەند هاوڵاتییەکی قسەخۆشی دواندووە.

هەروەک بەرنامەکانی پێشتر، پرسیارەکانی ئاڕاستەی هاوڵاتیان کرد و لە کۆتاییشدا براوەکان بە خەڵاتەوە گەڕانەوە ماڵەکانیان.

یەکێک لە کاسبکارانی ناو قەیسری هەولێر بەناوی هیدایەت بەشداری بەرنامەکەی چاوانی کرد و زۆر بە وریاییەوە وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە و خەڵاتەکەشی بردەوە.