پەلە بکە

ئەمشەو کۆتایى دێت؛ خۆتۆمارکردن لە پسوڵەى ئەلیکترۆنى خۆراک

964+

وریا فەتاح

کاتژمێر 11:59 خولەکى ئەمشەو، وادەى کۆتایى تۆمارى ئەلیکترۆنى پسوڵەى خۆراکە، 81%ـى هاوڵاتیانى هەرێمیش خۆیان تۆمار کردووە و بەرزترین رێژە لە هەولێر.

بەپێی نوێترین ئامار کە 964 دەستى کەوتووە، پرۆسەی نوێکردنەوەی زانیاریی هاوڵاتییان لە هەرێمی کوردستان و خۆتۆمارکردنیان لە پسوڵەى ئەلیکترۆنى بەردەوامە و رێژەی گشتیی نوێکردنەوە گەیشتووەتە 81%.

وەک لە ئامارەکەدا هاتووە، لە کۆی گشتیی 5,385,820 کەس لە هەرێم، تا ئێستا زانیاریی 4,365,889 کەس نوێکراوەتەوە.

ئامارى پارێزگاکان و رێژە و ژمارەى خۆتۆمارکردن بەم شێوەیەیە:

پارێزگای هەڵەبجە:  بەرزترین رێژەی تۆمارکردووە کە 87%ـە، تیایدا 99,537 کەس خۆى تۆمارکردووە.

پارێزگای هەولێر:  رێژەی نوێکردنەوە 83%ـە، کە دەکاتە 1,656,633 کەس.

پارێزگای سلێمانی:  رێژەی نوێکردنەوە 82%ـە، بە نوێکردنەوەی زانیاریی 1,609,358 کەس.

پارێزگای دهۆک: کەمترین رێژەی تۆمارکردووە کە 76%ـە، و زانیاریی 1,000,361 کەس نوێکراوەتەوە.

سیامەند قادر بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی رێكخستنی پسوولەی خۆراكى هەولێر بە 964ـى وت،”ئەمشەو كۆتا وادەی خۆتۆمارکردنە، هەرچەندە بڕیار هەیە درێژ بكرێتەوە تا سێ هەفتەی تر، بەڵامم تا ئێستا ئەم بڕیارە نەچۆتە بواری جێبەجێكردن”.

کاتژمێر 11:59 خولەکى ئەمشەو پڕۆسەى خۆتۆمارکردن و نوێکردنەوەى زانیارییەکان کۆتایى دێت.

تەڵاق؛ گەورەترین گرفتى پسوڵەى خۆراکى ئەلیکترۆنییە

تەڵاق؛ گەورەترین گرفتى پسوڵەى خۆراکى ئەلیکترۆنییە