دیمەنی ژمارەیەک ئاژەڵی ماڵی - وێنە:964
بەخێوکاریان زۆرە
ئاژەڵی ماڵی لە تەکیە دار و پاشماوەی کۆڵانەکان دەخۆن
964+
عەزیز عەبدوڵا- چەمچەماڵ
دانیشتووانی ناحیەی تەکیە لە نزیک چەمچەماڵ، بێزارن و داوای بەهاناوە چوون دەکەن لەدەست ئاژەڵی ماڵی، دەڵێن، ژیانمان نەماوە بەدەستیانەوە نەباخچەمان ماوە نە بەردەرگا، هەمووی دەشێوینن و هەرچی بەردەمیان بکەوێت دەی خۆن.
ئەو ئاژەڵە ماڵیانە بە زۆری “مانگا و گوێرەکەن”، لە زۆرێک لە کۆڵانەکان دەبینێرن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31.7.2025، ئاکار عومەر، دانیشتووی ناحیەی تەکیەی کاکەمەندە و بە 964ی وت، ناکرێت تۆ ئاژەڵ بۆ خۆت رابگریت و بەری بدەیتە سەر ژیانی ئەو خەڵکە، لە ئیسراحەت و ژیانیشی کردووین، بەشێک لەم ئاژەڵانە خواردنی سەرەکییان شوێنی فڕێدانی خاشەکە، بۆیە گۆشت و شیرەکەشی حەرام دەبێ و ناخورێ.
ئیبراهیم ئەحمەد سەرۆکی شارەوانی تەکیەی کاکەمەند بە 964ـى وت،” ئێمە رێکاری یاسایی دەگرینە بەر بۆ دۆزینەوەی خاوەنی ئەو ئاژەڵانەکە بونەتە هۆی بێزاری هاوڵاتیان و تێکدانی شوێنە گشتییەکان”
وتیشی،”ئێمە وەک شارەوانیی هاوکاریان دەبین و دەتوانین شوێنی گونجاویان بۆ دابین بکەین ئەگەر بیانەوێت، بەهۆکاری ئەوەی بەشێکی زۆری بەربەستەکانی باخچەکانیان شکاندوەو رێگریان نەماوە تا نەچنە ناوی”.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا