964 بەدواداچوونی بۆ کردن

ژمارەیەک سایەقی قەرەداغ کردوویانە بە غاز و غازیشیان نییە

964+

ئەحمەد مستەفا

هەموو ناو قەرەداغ بچیت و بگەڕێی سێ بەنزینخانەی لێیە، ماوەیەکە ژمارەیەک دانیشتووی قەزاکە کە سەیارەیان هەیە و سیستمی سوتەمەنییان گۆڕیوە بۆ غاز، داواکارن یەکێک لە بەنزینخانەکان غازی LPG دابنێ و نەجاتیان بێ لەوەی بچنە دەرەوەی قەزاکە بۆ دەستکەوتنی.

ئەو هاوڵاتییانە کە 964 بەدواداچوونی بۆ کردوون، دەڵێن، کۆمەڵێ سەیارەمان هەیە لەناو قەزای قەرەداخ و گوندەکانی، لەبەر گرانی و کوالێتی بەنزینی خراپ، سەیارەکانمان لە بەنزینەوە گۆڕیوە بۆ غاز، زۆرجار دەبێت بچین بۆ دەربەندیخان، عەربەت یان سلێمانی بۆ تێکردنەوە و دەستکەوتنی غاز.

داواکارن هەرچییان کردووە ئەو غازەیان بۆ دابین بکەن و هەر لەناو قەرەداخ بچن بیکڕن، دەڵێن، ئەگەر غاز لە بەنزینخانەکاندا هەبێ، هاوڵاتیش بۆ پڕکردنەوەی غازی ماڵان سوودمەندەبن.

لە ئەگەری نەهێنانی غاز بۆ بەنزین خانەکان ئەوان وەک هاوڵاتیانی قەزاکە، ئامادەییان هەیە بۆ هێنانی غاز بۆ قەزاکەیان، بەڵام داوکارییان هەیە و دەبێ شوێن و کارەبای بۆ دابین بکرێ.

لەبارەی داواکاری ئەو هاوڵاتییانە، گۆران محەمەد، بەرێوەبەری کارگێری قایمقامیەتی قەزای قەرەداغ بە 964ی وت، ئەم داواکارییە بۆ ئەوان نوێیە، ئەگەر ئەوانەی سیستمی سوتەمەنییان کردووە بە ‌غاز کۆبکرێنەوە 15 سەیارە دەبێ، لەگەڵ ئەوەشدا سێ بەنزینخانە لە سنوورەکەیان هەیە و فرۆشی بەنزینیان کەمە، چ جای بگات بە غاز.

ئەو بەرپرسە کارگێڕییە وتی، داواکارییەکەمان بینیوە و لە قایمقامیەت تاوتوێی دەکەین، گەرچی سنووری قەزاکە بچووکە و خواست لەسەری زۆر نابێت، مەگەر لە وەرزی گەشتیاری و هاتنی رێبواران، بەڵام بووە پێویستی دەکرێ لەگەڵ یەکێک لە بەنزینخانەکان هەماهەنگی بکرێ بۆ دانانی غازەکە.

قەرەداغ، بە دووری 45 كیلۆمەتر دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای سلێمانی، ناحیەی سێوسێنان و 84 گوند دەکەونە سنوورەکەیەوە، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە 10 هەزار و 900 کەس ژمارەی دانیشتووانەکەیەتی.

قۆپی قەرەداغ.. بەهەشتی ئاژەڵە کێوییەکان

قۆپی قەرەداغ.. بەهەشتی ئاژەڵە کێوییەکان