"ئاو زۆر بخۆنەوە با تووش نەبن"

داواکاری دابینکردنی ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلە بۆ هەڵەبجە رەتکراوەتەوە

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

بەڕێوەبەری تەندروستيی هەڵەبجە گلەیی لە حکومەتی هەرێم هەیە و دەڵێت، داوای شکاندنی بەردی گورچیلەیان بۆ نەخۆشخانەی شارەکەیان کردووە، بەڵام داواکارییەکەیان رەتکراوەتەوە، ئەوەش دەریدەخات جیاوازی لە نێوان شارەکان دەکرێت.

“پێم سەیرە بۆ هەندێک شوێن کە پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ حکومەت هەیە بودجەیەکی کراوە هەیە، بەڵام نەتوانرێت ئامێرێکی لەو شێوەیە بۆ ئێمە دابین بکرێت کە بۆ ژێرخانی تەندروستی گرنگە و پەیوەندی راستەوخۆی بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە”، د. ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە وای بە 964 وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەیەوێ خەڵک نەچنە نەخۆشخانە ئەهلییەکان و پارەیەکی زۆر خەرج بکەن، لە ئێستاشدا هیچ پڕۆژەیەک لە تەندروستی هاوڵاتیان گرنگتر نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30.7.2025  د. ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە پۆستێکی فەیسبووک سێ بەڵگەی بڵاوکردبووەوە کە بۆ وەزارەتی تەندروستی ناردوون و داوای ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلە کردووە، لەسەری نووسیبوون، “سوپاس بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رەفزکردنی داواکاریمان سەبارەت بە کڕینی ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلە بۆ تەندرووستی هەڵەبجە”.

داوایشی لە هاوڵاتیانی هەڵەبجە کردبوو کە ئاو زۆر بخۆنەوە بۆ ئەوەی تووشی بەردی گورچیلە نەبن، چونکە لە ئەگەری درووستبوونی بەردەکە، ناچار دەبن سەردانی سلێمانی بکەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئامێری قەستەرەی دڵ بۆ نەخۆشخانەی هەڵەبجە دابین دەكرێت

ئامێری قەستەرەی دڵ بۆ نەخۆشخانەی هەڵەبجە دابین دەكرێت