هاوڵاتیان لە ماڵەكانیان هاتنەدەرەوە
بوومەلەرزە لە شارەزووری دا
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
كەمێك پێش ئێستا بوومەلەرزەیەك لە ناحیەی زەڕایەن لە قەزای شارەزووری دا و هاوڵاتیان بە روونی هەستیان پێكرد و لە ماڵەكانیان چوونەتە دەرەوە و دڵەڕاوكێ دروست بووە.
نوێكرایەوە 1:01
هاوڵاتییەك بە ناوی زەكەریا عەبدوڵا لە قەزای شارەزوور بە 964ی راگەیاند، خەریكی نانخواردن بوون كاتێك هەستیان بە بوومەلەرزە كرد، كە دەگوترێت سێ پلە بووە.
وتیشی، لە دوكانیشدا كەلوپەلەكان لەرزیون و كەوتوونەتە خوارەوە لەسەر رەفەكان، بوومەلەرزەكە دەنگێكی بەهێزی هەبوو، هیچ زەرەر و زیانێكیشی نەبوو.
بوومەلەرزەكەی شارەزوور دوای ئەوە دێت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە پلەی 8.8 كەناراوەكانی رووسیای هەژاند و بە دیاریكراوی لە ناوچەی كاماچاتكا، هەروەها لە توركیاش بوومەلەرزە لە شاری كۆنیای دا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا