لە عەربەت

هاوڵاتییەک بە پیکابێک رەشەدارەوە دەستگیر کرا

شۆڕش قادری

لە عەربەت هاوڵاتییەک بە پیکابێک رەشەدار و داربەڕووەوە دەستگیر کرا و رادەستی یاسا کرا.

“لەلایەن بازگەکانی دەروازەی عەربەت / دووکانیان هاوڵاتییەک لەسەر داربڕین دەستگیر کرا و رادەستی مەفرەزەکانى بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت کرا، بەمەبەستی ئەنجامدانی رێکاری یاسایی”، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا وادەڵێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هاوڵاتییە یەک پیکاب داری بڕاوەی بارکردبوو، بۆیە ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەرداگیراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

بەپێی ئامارێک کە 964 لە پەیجی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی وەریگرتووە، هەر لەم مانگەدا هەشت کەس لەسەر داربڕین لە سنووری سلێمانی دەستگیر کراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا کراوە.