کەش وهەوا _ هاوین
کەشوهەوا
پلەکانی گەرما لە ئەمڕۆوە تا 5 پلە دادەبەزن
964+
توانا نەقی
ئەمڕۆ هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە ژەشناسی پێشبینی کردووە و پلەکانی گەرما لەچاو ئەم هەفتەی پێشوودا دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزیکى کەم و دابەزینى پلەکانى گەرما.
ئاماژە بەوەشکراوە، پلەکانی گەرما ئەمڕۆ و سبەینێش تا 5 پلەیەک نزم دەبەنەوە و ئەو گەرما تاقەتپڕوکێنەوەی رۆژانی رابردوو نامێنێت.
ئەمڕۆ چوار شەممە 30.7.2025
خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند ( 15– 25 )کم/ک
مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم دەبێت.
ئاراستەی با / لە نێوان باشووری رۆژهەلات و باشووری رۆژئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (3-5) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە:
هەولێر : 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 44 پلەی سیلیزی
دهۆک : 45 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 47 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 46 پلەی سیلیزی
سۆران : 44 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان 47 پلەی سیلیزی