سەردانی لیژنەکە بۆ لای بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر - وێنە: تەندروستی هەولێر
بڕوانامەی ئایزۆی پێ درا
تەندروستی هەولێر: لەمەبەدوا خۆمان پشکنین یەکلادەکەینەوە و ناچێتە بەغدا
964+
ئەحمەد مستەفا
تەندروستی هەولێر بە کردنەوە سەنتەری دڵنیایی تاقیگەیی لە شارەکەیی، کارێکی کرد ئیتر دڵنیابوونەوەی پشکنین تەندروستی پێویستی بە چوونە بەغدا نەبێت.
بەڵکو وەک بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی شارەکە دەڵێت، هەولێر دەبێتە سەنتەرێکی دڵنیایی پشکنینی تاقیگەیی بۆ هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی عێراق.
ئەمڕۆ سێشەممە 29.7.2025، دکتۆر دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە تاقیگەی تەندروستی گشتی لەگەڵ، لیژنەیەکی پزیشکی تاقیگەیی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق یەکیان بینی، لیژنەکە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ئایزۆ و متمانەبوونی لە پشکنینیەکان لەسەر ئاستی عێراق و نێودەوڵەتی هاتبوون.
تەندروستی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ 964 نێردراوە دەڵێ، بڕیاردراوە بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی تەندروستی گشتی لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، وەکو سەنتەرێک لە هەرێمی کوردستان، لەمەودوا لە هەرێمی کوردستان پشکنینەکانی تاقیگەیی بۆ دڵنیابوون لە تاقیگەی گشتی تەندروستی دەبێت و ناچێتە بەغدا.
ئەوەش بەڕای تەندروستی شارەکە، دوای ئەوە دێت کە حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تەواوی بە سێکتەری تەندروستی داوە و کوالێتی کارکردن و پشکنین گەیەندراوەتە ئاستی جیهانی، بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لیژنەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق دەستخۆشیان لە بەڕێوەبەر و تەواوی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی تاقیگەکە کردووە.
