ئاگاداربن

سبەینێ شەقامێکى سلێمانى دادەخرێت

964+

وریا فەتاح

شارەوانى سلێمانى، ئاگادارى شۆفێران و هاوڵاتیان دەکاتەوە کە سبەینێ چوارشەممە، هەردوو شەقامى لاوەکى بازنەیى مەلیک مەحمود بە ئاراستەى رۆشتن بەرەو بەرزەپردى خاڵە شەهاب، دادەخرێت.

بەپێى ئاگادارییەکە کە ئاراستەى هاوڵاتیان و شۆفێرانکراوە، سبەینێ لە کاتژمێر 8ـى بەیانى، هەردووشەقامی لاوکی بازنەیی مەلیک محموود بەئاراستەی رۆشتن بەرەوەو بەرزەپردی خاڵە شەهاب بەربەست دەکرێت.

شارەوانى وێنەى شەقامەکەى داناوە و رێنمایى شۆفێران دەکات کە رەنگە سوورەکە بەربەست دەکرێت، شۆفێران بۆ هاتوچۆ دەتوانن شەقامى رەنگە سەوزەکە بۆ هاتوچۆ بەکاربهێنن.