مۆلیدەکەیان ژینگەی پیس کردووە

رێکاری یاسایی بەرامبەر پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی گیراوەتەبەر 

توانا نەقی

یەکێک لە پرۆژە نیشتەجێبوونەکانی سلێمانی رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر لەبەر ئەوەی مۆلیدەی پرۆژەکە گازی لێ رۆشتووە و ژینگەی ناوچەکەی تێکداوە و هاوڵاتیان سکاڵایان کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 29.7.2025 سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، کاری یاسایی بەرانبەر پرۆژەی نیشتەجێی پاک سیتی ئەنجامدراوە، ئەوەش دوای ئەوەی هاوڵاتیان سکاڵایان و کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، مۆلیدەی پرۆژەی نیشتەجێیی پاک سیتی بەهۆی بڵاوبوونەوەی گازی مولیدەکە و پیسکردنی شۆستە و شەقامەکە زیانی گەیاندووە بەدار و درەختی ناوچەکە.

شارەوانی دەڵێت، تیمەکانیان لەبەشی خزمەتگوزاریی هەستاون بە پاککردنەوەی شۆستەو شەقامەکە، هەروەها  تاوانەکردنی خاوەن مۆلیدەکە لەگەڵ ناشتنی دارو درەخت لە شوێنی دارە زیانلێکەوتووەکان.