دیمه‌نى یه‌كێك لهنهخۆشانى گورچیله.. وێنه: ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ.
رۆژانه تاوه‌كو 15 كه‌س چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن
“له چه‌مچه‌ماڵ رێژه‌ى تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانى گورچیله له زیادبوونه”
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ڵێت، له سنووره‌كه‌یان رێژه‌ى تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانى گورچیله له زیادبوونه و رۆژانه‌ش 10 تا 15 هاوڵاتی چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، خزمەتکردن و چارەسەر لەسەنتەری گورچیلەی دەستکرد سستمێکی ئاڵۆز و ورد و هەستیارە لەبەر قورسی دۆخی تەندروستی نەخۆشانی گورچیلە ئەوە دەخوازێت بەردەوام لەکاتی چارەسەر و ششتنی گورچیلە بۆیان چاودێری تەواوی بکەن.
جگە لە رۆژانی هەینی، تەواوی رۆژەکانى ستافی سەنتەرەکە لە ئەرکدان و بۆ هەر نەخۆشێک نزیكه‌ى چوار کاتژمێرى پێویسته و رۆژانەش رێژەی نەخۆشییه‌كه لەزیادبووندایه .
زۆرجاریش لەکاتی دروستبوونی گرفتی تەندروستی نەخۆشەکان یاخود کارەبا یا ئەو ئامێر و سیستمە ئاڵۆزەی پرۆسەکە ئەنجامدەدەن ئەوەندەی تر ستافی سەنتەرەکە دەخاتە بەردەم دۆخێکی قورس و ناهەموار، تا ئاساییبوونەوە و جێگیربوونی دۆخەکە.
د.نوره‌دین جه‌لال فه‌تاح، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ، ئاماژه‌ى به‌وه كرد، سەرەڕای دواکەوتنی موچە و دۆخی خراپی دارایی ئەوەی لەتوانای فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانى ئه‌و سه‌نته‌ره‌دا بێت درێغیان لە خزمەتکردن و چارەسەر و چاودێریکردنی نەخۆشەکاندا ناکردووه.
وتیشی “بەهیمەتی بەڕێوەبەر و ئیدارە و تەواوی کارمەندان بەردەوام لەهەوڵی جێگیرکردن و رێکخستنەوەی تەواوی سیستم و ئامێر و پێداویستی سەنتەرەکەداین”.
بەپێی ئامارێکی بەشی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ لە ساڵی رابردوودا لە سەنتەری گورچیلەی دەستکرد دوو هه‌زار و 985 جار شووشتنەوەی گورچیلە بۆ 331 نەخۆشی گورچیلە لە سنووری چەمچەماڵ و تەنانەت ناحیە و شوێنەکانی دەوروبەری ئەنجامدراوە.