كونسوڵی گشتی لەوێ بوو

ئەمریكا پیرۆزبایی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەكات

ئەرسەلان عەبدوڵا

كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان ستیڤ بیتنەر، سەردانی هەڵەبجەی كرد و پیرۆزبایی بەپارێزگابوونی شارەكەی كرد، بە قسەی راگەیاندراوی پارێزگای هەڵەبجەش، كونسوڵ بەڵێنی هاوكاریكردنی شارەكەی كردووە.

لە راگەیاندراوی پارێزگای هەڵەبجەدا هاتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە 27.7.2025  كونسوڵی گشتی ئەمریكا ستیڤ بیتنەر سەردانی هەڵەبجەی كرد و لەگەڵ پارێزگاری شارەكە نوخشە ناسیح كۆبووەوە.

باسی ئەوەش كراوە، لە كۆبوونەوەكەدا باسی فراوانكردن و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوانیان لە سەرجەم بوارەكاندا كراوە.

“كونسوڵی کونسوڵی گشتیی ئەمریکا، پیرۆبایی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی وەكو 19مین پارێزگای عێراق و نوخشە ناسیح وەک یەكەم پارێزگاری خاتوون لە عێراق و كوردستان بە پارێزگار گەیاند، پاڵپشتی وڵاتەكەشی بۆ پارێزگاكە دووپاتكردەوە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی و بەردەوامی پەیوەندییەكان و گەیاندنی دەستی هاوكاری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە پارێزگاكە لە داهاتوودا”، لە راگەیاندراوەكەدا واهاتووە.

یەكەمجارە كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە كوردستان دوای بەپارێزگابوونی شارەكە، سەردانی هەڵەبجە بكات.