حاجی ئۆمەرانیش فێنکترین

کەرکوک بە 51 پلە گەرمترین شوێنی کوردستانە

964+

ژێوار خدر

بەپێی نەخشەی پلەکانی گەرما کە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنەوە بڵاوکراوەتەوە، بۆ ئەمڕۆ کەرکوک، خانەقین و دووزخورماتوو بەرزترین پلەی گەرمایان تێدا تۆمار کراوە کە گەیشتووەتە 51 پلەی سیلیزی، حاجى ئۆمەرانیش بە 33 پلە، نزمترینە و کەشەکەى فێنکە.

بەپێى نەخشەکە بێت، بەراوردی نێوان گەرمترین و فێنکترین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان جیاوازییەکی 18 پلەیی نیشان دەدات

بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 14.7.2025، پلەکانی گەرمای هەندێک لە شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە بووە:

گەرمیان: 49 پلە

کەرکووک: 51 پلە

هەولێر: 48 پلە

دهۆک: 47 پلە

سلێمانی: 45 پلە

زاخۆ: 47 پلە

سۆران: 46 پلە

هەڵەبجە: 44 پلە

راپەڕین: 42 پلە

پلەکانی گەرما هەر بەزرن و کەرکوک و گەرمیان نزیکن لە 50

پلەکانی گەرما هەر بەزرن و کەرکوک و گەرمیان نزیکن لە 50