رێگاكە گرنگە و ئەوە دەهێنێت

رۆژانە یەک حەشامەت كار لەسەر پڕۆژەی دووسایدی هەولێر کۆیە دەكەن

964+

محەمەد فاتیح

رێگاكە بۆ كەمتر لە نیو كاتژمێر كەمدەكاتەوە

بەهۆی گرنگی پڕۆژەكەوە و بەمەبەستی پەلەكردن لە تەواوكردنی، رۆژانە ستافێکی 1500 کەسی، بۆ ماوەى 10 کاتژمێر، کار لە سەر رێگاى دووسایدی هەولێر – کۆیە دەكەن.

ئێستا كاركردن لە پڕۆژەکە، گه‌یشتووەته‌ 20 كیلۆمه‌تر و له‌ قۆناغی بڕین و پركردنه‌وه‌ و خۆڵكارییه‌، زياتر له‌ 300 ئامێر كار له‌ پرۆژه‌کەدا ده‌كه‌ن و زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن مه‌تر سێجا كاری بڕین و یه‌ك ملیۆن كاری پڕكردنه‌وه‌ى تێدا ئه‌نجامدراوه‌.

پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، ده‌ستكراوه‌ به‌ دروستكردنی زۆربه‌ی كاری ئاوبه‌ره‌ كۆنكریتییه‌كان و كاری فه‌رشكردنی چینی سه‌ره‌كی تێكه‌ڵه‌ ده‌ستیپێكردووە، بریاریشه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا، ده‌ستبكرێت به‌ فه‌رشكردنی چینی به‌ردی شكاو، دیزاینی یه‌كه‌م پردی رێگاكه‌، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌رامبه‌ر باخچه‌ى ئاژه‌ڵان ته‌واو بووه ‌و به‌م نزیكانه‌ ده‌ست به‌ دروستكردنی ده‌كرێت.

بە تەواوبوونی پڕۆژەی دووسایدی هەولێر – کۆیە، کە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران بەگوژمەى ( 560 ملیار دینار) بەردی بناغەی دانرا، ماوەی نێوان ئەو دوو شارە لە کاتژمێرێکەوە، بۆ كەمتر لە نیو کاتژمێر كەمدەبێتەوە.

چەند جار بەردى بناغەى پڕۆژەى دووسایدى هەولێر کۆیە دانر...

چەند جار بەردى بناغەى پڕۆژەى دووسایدى هەولێر کۆیە دانراوە؟

وردەكاری پڕۆژەی دووسایدی هەولێر – کۆیە بزانە

وردەكاری پڕۆژەی دووسایدی هەولێر – کۆیە بزانە