بە سەختی بریندارە

تایەی بارهەڵگرێک بە کرێکارێکدا تەقییەوە

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

کرێکارێک بەیانی ئەمڕۆ پێش ئەوەی دەست بە ئیشەکەی بکات لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی لە قەزای کەلار تایەی بەرهەڵگرێک بە سەختی برینداری دەکات.

ئەم رووداوە لە پڕۆژەی نیشتەجێبوون و کۆرنیشی مارینا روویداوە، ئەو کاتەی بە نیازە دەست بە رۆژێکی نوێ لە کارەکەی بکات، تایەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر گلێدەر پێیدا دەتەقێتەوە و بە سەختی برینداری دەکات.

پەیامنێری 964 پەیوەندی کرد بە محەمەد شێخ عەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی کۆمپانیای مارینا بە 964ى وت، نزیک کاتژمێر 5ـی بەیانی پێش ئەوەی کرێکارەکان بڕۆنە سەر کارەکانیان، شۆفێری گلێدەرەکە ھەوای کردووەتە تایەی ئۆتۆمبێلەکەی، کرێکاریکیش لەتەنیشت تایەکە دانیشتبوو، لەوکاتەیا تایەکە تەقیوە و کرێکارەش بەسەختی برینداربووە.

لەبارەی دۆخی تەندروستی کرێکارەکە رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار وتی،”کرێکارەکە زۆر بەسەختی برینداربوو، چارەسەری پێویست و سەرەتایی بۆ کراوە، بەھۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستیەوە رەوانەی سلێمانیمان کرد بۆئەوەی لە ژێر چاودێری زیاتر بێت.

پەیامنێرمان لە کەلار دەڵێت، کرێکارەکە دانیشتووی قەزای رانیەیە و تەمەنی 27 ساڵە، بەمەبەستی کارکردن چووەتە کەلار.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

کرێکارێک لە پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوون کەوتەخوارەوە و گیان...

کرێکارێک لە پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوون کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەستدا