دوکانێکى مریشکفرۆشى داخرا

هەر لەو جیهازەى مریشکەکانى پێ پاک دەکات، پێڵاوەکانیشى پێ دەشوات

وریا فەتاح

هۆبەى ئابورى یاریدەدەرێتی ئاسایشی راپەڕین، سەردانێکى مەیدانیان بۆ ناو حاجیاوا دەستپێکردووە، لەو کاتەدا سەردانى دوکانێکى مریشکفرۆشیان کردووە و دواى پشکنین بۆیان دەرکەوتووە کە فرۆشیار جوتێک لە پێڵاوەکانى خۆى هەر لەو جیهازەدا پاکدەکاتەوە کە مریشکەکانى پێ پاککردووە.

وەک ئەوەى هۆبەکە بڵاوى کردووەتەوە، ئەم دیاردەیە نەشیاوە و دورە لە رێنماییە تەندروستییەکان، ئەوە جگە لەوەى فرۆشیار نینۆکى هەبووە و سەدریە و کڵاوى بەکارنەهێناوە و پێشتریش چەند جارێک ئاگادارکراوەتەوە کە پابەندى رێنماییەکان بێت.

ئەمڕۆ لیژنەکە دواى تۆمارکردنى ئەم دیمەنانە، بڕیاریانداوە بە داخستنى شوێنەکە و پێبژاردنى، هەروەها بەڵێننامەى پێ پڕکراوەتەوە ئەگەر دووبارەى بکاتەوە دەدرێت بە دادگا.