کەس نەچووە

بۆ خانەنشینان؛ ئامێرەکان پڕن لە پارە بچن موچەکانتان وەربگرن

964+

دیلان محەمد- سلێمانى

ئامێرەکانى راکێشانى پارە پڕکراون لە پارە و چاوەڕوانن خانەنشینان بچن و موچەکانیانى لێ رابکێشن، بەڵام لە سلێمانى وەک ئەوەى بەتاڵبن هیچ کەس نەچووە بۆ وەرگرتنى موچە.

دواى ئەوەى ئەمڕۆ خشتەى دابەشکردنى موچەى مانگى پێنج بڵاوکرایەوە، بڕیارە لە سبەینێوە دابەشکردنى موچە دەستپێبکات، بەڵام ئەو خانەنشینانەی لە چوارچێوەی پرۆژەی “هەژماری من” مووچە وەردەگرن، دەتوانن هەر ئەمڕۆ پێنج شەممە مووچەکانیان لە ڕێی ئامێرەکانی راکێشانی پارە ( ATM ) وەربگرن.

دیلان محەمەد، پەیامنێرى 964 لە سلێمانى، چووەتە بەردەم ئامێرەکانى راکێشانى پارە کە دەکەوێتە بەرامبەر بیناى پارێزگا، بەڵام هیچ خانەنشینێک نەهاتووە بۆ وەرگرتنى موچە.

دیلان قسەى لەگەڵ کارمەندانى ئامێرەکان کردووە و وتویانە لە کاتژمێر 11:30 خولەکەوە ئامێرەکانیان پڕکردووە لە پارە، بەڵام یەک خانەنشین پارەى لێ رانەکێشاوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح

موچە نییە و چەندین ئامێری راكێشانى پارە لە هەرێم بەكار ...

موچە نییە و چەندین ئامێری راكێشانى پارە لە هەرێم بەكار خران