لە خانەقین بازرگانێكی شوێنه‌وار دەستگیرکرا
به‌نیاز بووه 10 پارچە شوێنه‌وار بۆ دەرەوەی وڵات بگوازێته‌وه
راژان باجەڵان – خانەقین
هێزێكی هاوبه‌ش له خانه‌قین كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد به تۆمه‌تى بازرگانیكردن به شوێنه‌وار، چونكه ده‌ڵێن، به‌نیاز بووه 10 پارچە شوێنه‌وار بۆ دەرەوەی وڵات بگوازێته‌وه.
رووداوى ده‌ستگیركردنه‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23.7.2025 لە فلکەی گه‌ڕه‌كى حەی شورتەى قه‌زاكه، بووه.
سەرچاوەیەک لە دەزگای هەواڵگری عێراقی لە خانەقین بە 964ـی وت، تیمه‌كانى دەزگای هەواڵگری، دژە تیرۆری عێراقی و بەشی نەهێشتنی تاوان پاش گەیشتنی زانیاری وردئه‌م كه‌سه‌یان دەسگیرکردووه.
وتیشی “ئه‌وه‌ى گیراوه كورده و لەگەڵ بازرگانێکی دیكه پلانی گواستنەوەی 10 پارچە شوێنه‌واریان دانابوو بۆ دەرەوەی وڵات”.
بە پێی ئەو زانیارییانەی كه 964 له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان به‌ده‌ستى گەیشتووە تۆمەتبارەکە ماوەیەکە لە ژێر چاودێریدایە و لە ئێستاشدا لە ژێر دەستی یاسایە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و لە رۆژانی داهاتوودا تەواوی زانیارییەکانی تر بڵاودەکرێتەوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن