بەشەناوخۆییەکی كچان لە هەولێر بێ خزمەتگوزارییه
+964
مەریەم ئەحمەد – ههولێر
بەشەناوخۆیی كچان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دوو ساڵە بێ خزمەتگوزارییه و قوتابیانیش بۆ داواكردنی خزمەتگوزاری هاتنه سهر شهقام و ناڕهزاییان دهربڕی.
250 خوێندکار لە بەشە ناوخۆییەكهدا دەمێننەوە، زیاتر لە 100 خوێندکار لە بەشی كارگێڕیی كارن و زیاتر لە 140یشیان لە بەشی پزیشكیین.
كچه قوتابییهكان دهڵێن، سهرمایانه و ئاوی گهرم و سوپا و پێداویستییهكانی گهرمكردنهوهیان نییه.
سارا سەربەست، خوێندکارە لە بەشەناوخۆییەكە بە تۆڕی 964ی وت “ئێمە لێرە كێشەمان زۆرە، تەنیا داوای چارەسەرکردنی کێشەکانمان دەکەین”.
وتیشی “خوێندکار ههیه پەنای بردووەتە بەر هێنانی هیتەری كارەبایی بەنهێنی، هەموومان دەزانین قەدەغەیە، دوو رۆژ پێش ئێستا ئاگر لە ژوورێكی بەشە ناوخۆییەكەمان كەوتهوە زیانێكی زۆری مادی بەر خوێندکارێک و بەشە ناخۆییەكەش كەوت، ئەگەر خزمەتگوزاری باشمان هەبێت پەنا نابەینە بەر هیتەری كارەبایی”.
تۆڕی 964 هەوڵیدا لەگەڵ نەجات قەراجی، بەرپرسی بەشەناوخۆیی زانکۆی پۆلیتەکنیک قسەبکات، بەڵام وەڵامی نهدایهوه.
بەشەناوخۆیی كچان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، زیاتر لە حەوت ساڵە دروستكراوە، خوێندکارانی هەردوو بەشی كارگێڕی كار و پزیشكی تێدا نیشتهجێن.