"لیزان دزه‌یی" رۆبۆتێك به زیره‌كى ده‌ستكرد دروستده‌كات
كچه كوردێك ده‌ڵێت “كوردستان دەبه‌مە نێو جیهانی رۆبۆتی زیرەكەوە”
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كچە كوردێك، كار له‌سه‌ر دروستكردنى رۆبۆتێكی زیره‌ك ده‌كات و وه‌كو خۆى ده‌ڵێت، یەكەم كەسه لەناو كورددا، بیرۆكەی دروستكردنی رۆبۆتی هه‌بێت و به‌فه‌رمیش مافی دروستكردنی ربۆته‌كه‌ى وەرگرتووە.
رۆبۆته‌كه ناوى (lizan soulbot)ـە لەسەر تەكنیكی (ChatGPT) یان زیرەكیی دەستكرد (AI) دروستكراوە.
لیزان دزەیی، كچه كورده‌كه‌یه خەڵکی پارێزگای هەولێرە و دانیشتووی هۆڵەندایە، به 964ـى وت، بۆ دروستكردنى رۆبۆته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ OpenIـى ئه‌مریكی قسه‌ى كردووه و ئه‌وانیش رێگه‌یان پێداوه و هه‌مانكاتیش سه‌ربه‌ستیان كردووه له‌وه‌ى كه‌له كارى رۆبۆته‌كه‌یدا توڵه‌كانیان به‌كاربهێنێت.
وتیشی “یه‌كه‌م كه‌سم له‌ناو كورد كه كوردستان دەبه‌مە نێو جیهانی رۆبۆتی زیرەكەوە”.
وه‌كو باسیده‌كات، رۆبۆتەکە بەشێوەیەک ده‌بێت، وەکو هاوڕێیەک مامەڵە لەگەڵ بەکارهێنەردا دەکات و توانای تێگەیشتن و مامەڵەکردنی هەستیارانەشی هەیە، بە جۆرێك دیزایین و دروستكراوە، لەسەر شێوازی مرۆڤە و بە زیرەكیی دەستكرد كار دەكات.
شێوازی رۆبۆتۆكە تەنیا سۆفتوێر نییە، بەڵكو وەكو مرۆڤ هەستی هەیە و بیردەكاتەوە، زیرەكە و وەكو مرۆڤێك هاوڕێیەتی و یارمەتیی مرۆڤ دەدات و هەندێ ئیشوكاری رۆژانەش دەكات.
ده‌شڵێت “مافی دروستكردنی ئەو ربۆتەم وەرگرتووە كە ناوی (lizan soulbot)ـە و كاركردنیشی به (WiFi) و (ChatGPT) دەبێت، بۆ ئەوەی ئاسانتر كارەكان بكات.
باسى له‌وه‌شكردووه، له‌گه‌ڵ زانكۆكانى هه‌رێمی كوردستان قسه‌ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوو بتوانن رۆبۆتێكی تایبه‌ت به كوردستان دروستبكات، ده‌شیه‌وێت سەرپەرشتی ئەندازیارانی رۆبۆت لە کوردستان بكات بۆ راهێنان له‌سه‌ر دروستکردنی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو.
لیزان، لە ته‌مه‌نى 16 ساڵی لە هۆڵەندا ده‌ژیت، ئێستا له خولێکی ماستەری بازرگانی دەخوێنێت لە زانکۆی کوردستان ـ هەولێر (UKH)، به‌وپه‌ڕی باوه‌ڕییه‌وه ده‌ڵێت “ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن کچان ناتوانن داهێنەر بن، دەڵێم: ته‌ماشای ئێمە بکەن”.