(1992) ئەم ژمارەیە وەڵامی پرسیارەكانتان دەداتەوە
وەزارەتی كارەبای هەرێم: دەبێت بەرپرسیارانە كارەباكانتان بەكاربهێنن
964+
محەمەد فاتیح
لەگەڵ بەردەوام بوونی هەوڵەكان، بۆ دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاونیشتیمانیانی هەرێمی كوردستان، لە رێگای پڕۆژەی رووناكییەوە، وەزارەتی كارەبا داوا دەكات، هاوڵاتییان بەرپرسیارانە كارەبا بەكاربهێنن.
بەکارهێنانی کارەبا بە شێوازێکی بەرپرسیارانە، جگەلەوەی رێژەی بەکارهێنانی کارەباکەت کەم دەکاتەوە، داهاتوویەکی باشتریش بۆ نیشتمان دابیندەکات.
رێنماییەكانی وەزارەتی كارەبا:
ماوەی بەكارهێنانی ئامێر:
هەرچەندە كەمتر ئامێرەكان بەكاربهێنیت، رێژەی بەكارهێنانی كارەباكەت كەمتر دەبێت.
جۆری ئامێر:
جۆرە جیاوازەكانی ئامێرەكان، كاریگەرییان لەسەر رێژەی بەكارهێنانی كارەبا هەیە، كە بەپێی جۆری ئامێر و مۆدێل و قەبارەكەی دەگۆڕێت، یان ئەگەر ئامێرەكە ئینڤێنتەر بێت، كارەبایەكی كەمتری دەوێت بەراورد بە ئامێرە ئاساییەكان.
باشترین رێگاكانی بۆ بەكارهێنانی ئامێر:
ئامێرەكەت تەنها لەكاتی پێویستدا بەكاربهێنە و رێكخستنە گونجاوەكان هەڵبژێرە، وەك: دانانی لەسەر دۆخی ئیكۆ (Eco Mode) و رێكخستنی پلەی گەرمی، یان كەمكردنەوەی خێرایی پانكەی ئامێرەكە.
“بۆ پرسیار كردن و وەرگرتنەوەی وەڵامەكانتان دەتوانن پەیوەندی بكەن بە ژمارە: (1992)“.