چەند فەرمانبەرێک لە كاتی راكێشانی موچەكەیان لە ئامێرەكانی ATM
بە شەو و رۆژ كراوە دەبن
موچە نییە و چەندین ئامێری راكێشانى پارە لە هەرێم بەكار خران
964+
محەمەد فاتیح
هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە چاوەڕوانی موچەدان و بانكێكی عێراقیش كۆمەڵێك ئامێری تازەی راكێشانى پارەى لە هەرێم خستووەتە كار.
بانكی عێراقی ئیسلامی، بەم بێ موچەییە، كۆمەڵێك ئامێری نوێی ATMـی لە هەرێمى كوردستان خستووەتە كار و بە درێژایی شەو و رۆژ لە خزمەتی هاوڵاتیانی هەرێمدا دەبن.
بانكەكە باس لەوە دەكات، لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆک و زاخۆ، چەندین ئامێری نوێی ATM یان خستووەتە كار و 24 كاتژمێر كراوە دەبن، بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی بە هاوڵاتیانی هەرێم، بە باشترین شێوە.