بێ موچەیى

نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن چۆڵکرا؛ سەرجەم کارمەندان و پزیشکەکان بایکۆتیان کرد

+964

کامیار کەمال- پێنجوێن

بێ موچەیى کارمەند و پزیشکانى نەخۆشخانەى گشتیى پێنجوێن و بەشى فریاکەوتنى ناچار بە بایکۆت کردووە، بەشێوەیەک نەخۆشخانەکە دەوامى تێدا ناکرێت و ئەگەر حاڵەتێکى بەپەلەى فریاگوزارى هەبێت، دەبێت بچێتە سەیدسادق یان سلێمانى.

هێمن ئیبراهیم، قائیمقامى پێنجوێن بە 964ـى وت،”لە ئێستادا هیچ پزیشک و کارمەندێک لە نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن دەوام ناکەن و بایکۆتی دەوامیان کردووە”.

وەک باسى دەکات، پێش 10 رۆژ، بەشێکى پزیشکانى نەخۆشخانەکە بایکۆتیان کرد، بەڵام بەشى فریاکەوتن مابووەوە و پزیشکى ئێشکگریش دادەنیش و چارەسەرى پێویستى نەخۆشانى دەکرد، بەڵام ئەمڕۆ ئەوەش نەما و بە تەواوى بایکۆتیان کرد.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح