لە سیتەک

سێ کەس لەسەر دروستکردنی خانووی زیادەڕۆ دەستگیر کران

964+

ژووری هەواڵ

سێ هاوڵاتی بلۆک و چیمەنتۆیان بردووتە سنووری سیتەک و خانویان بە نایاسایی لەسەر زەییەکانیان دروستکردووە، لەسەر ئەوە هەرسێکیان دەستگیر کران.

ئەمڕۆ دووشەممە 21.7.2025، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانیان دەرچوونێکیان کردووە بۆ سنوورەکانی سیتەکە کۆن و گەڕەدێ، لەو شوێنانە سێ هاوڵاتیان بەتۆمەتی زیادەڕەوەی و دروستکردنی خانووی نایاسایی دەستگیر کردووە.

“بە فەرمانی دادوەر کارکردن لە خانووەکاندا راگیرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کرایەوە”، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی وا دەڵێت.

تاوەکو ئێستا لەم مانگەدا پێنج کەس لەسەر دروستکردنی خانووی نایاسایی و زیادەڕۆیی دەستگیر کراون، پێشتریش لە  دوو کەسی دیکە هەر لە سنووری سیتەکە کۆن بەهەمان تۆمەت دەستگیر کران.

لە چەمچەماڵ زیادەڕۆییەکانی سەر موڵکی لادەبرێن

لە چەمچەماڵ زیادەڕۆییەکانی سەر موڵکی لادەبرێن