کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی عێراق
هێرشە درۆنییەکان تەوەرێکە
پەرلەمان لەسەر ئەو گرفتە نوێیەی بۆ موچە دروستبووە کۆدەبێتەوە
964+
ژووری هەواڵ
لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا، پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ دەکات لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم کە بووەتە گرفتێکی نوێ بۆ موچە.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ دووشەممە 21.7.2025 بەڕێوەدەچێت و بەگوێرەی کارنامەی پەرلەمان، لە کاتژمێر 1:00ـی پاش نیوەڕۆ دەستپێدەکات.
کەمبوونەوەی بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکان و بەردەستنەبوونی ئەو بڕە نەوتەی بەغدا داوای دەکات، بووەتە گرفتێکی نوێ بۆ موچە.
جگە لە هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکان، تاوتوێی ئاگرەکەی هەفتەی رابردووی شاری کوتیش دەکرێت کە بەهۆیەوە زیاتر لە 60 کەس گیانیان لەدەستدا.