ئامانج کێڵگە نەوتییەکان بوو

بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم: درۆنەکان لە دوبزەوە ئاڕاستە دەکران

ئەحمەد مستەفا

ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە خۆکوژییانەی هەفتەی رابردوو کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانیان دەکردە ئامانج، لە قەزای دوبز-ی کەرکوکەوە ئاڕاستە دەکران.

ئەمە، بڵاوکراوەیەکی عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێکس.

ئەم بڵاوکراوە، راستەوخۆ دەستنیشان کردنی ناوچەی هێرشەکانە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، کە پێشتر دەوترا گروپە میلیشیا تاوانکارەکان ئەنجامی دەدەن.

لە 17 رۆژی سەرەتا ئەم مانگەدا، 18 درۆنی بۆمبڕێژکراو رەوانەی کوردستان کراون، کە زۆربەی ئامانجەکانیس درۆنەکانیش کێڵگە نەوتییەکان، فڕۆکەخانە و هێزەکانی پێشمەرگە بوون.

ئەویش لە ناوچەکانی زاخۆ، دهۆک، هەولێر، پردێ، سلێمانی و گەرمیان، خراونەتە خوارەوە یان نراون بە ئامانجەکانییانەوە.

بڵاوکراوەکەی عەزیز ئەحمەد لە تۆڕی ئێکس

بڵاوکراوەکەی عەزیز ئەحمەد لە تۆڕی ئێکس