کانى قوڕە بەگ
لە کۆندا مزگەوت و کانی گوند بووە؛ ئێستاش بۆتە شوێنێکی گەشتیاری
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
کانی قوڕەبەگ دەکەوێتە گوندی کۆنی کۆڕێ کە لە پێشتردا کانی نێو گوندەکە بووە و بەڵام دواتر کراوەتە مزگەوت، لەگەڵ هاتنی سیستەمی ئاودێری ئیدی خەڵکی گوندەکە وازیان لە کانیەکە هێناوە و ئێستا وەک شوێنێکى شوێنەوارى و گەشتیارى ماوەتەوە.
ئاری ساڵح، گەنجێکی دانیشتوی کۆڕیە بە 964ـى وت،”لە 2023 کانییەکەکان نۆژەنکردەوە و ئێستا چاودێرى دەکەین و رۆژانە دەیشۆین، چونکە وەک شوێنێکى مێژوویى و گەشتیارى سەیرى دەکەین”.
وەک باسى دەکات، جاران خەڵکى گوند، بەشێکى زۆرى پێداویستییەکانیان لە ئاوى خواردنەوە لەو کانییە جێبەجێ کردووە، بۆیە بۆ گوندەکە بەهایەکى مێژوویى هەیە.
پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح