کوردێک لە کەمپی پەنابەران لە ئەڵمانیا گیانی لەدەستدا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپێکی پەنابەران لە شاری هامبۆرگ لە باکووری ئەڵمانیا، کەسێک گیانی لەدەستدا، بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی ئەڵمانیا.
رووداوەکە لە ناوچەی وینتەرهود لە شاری هامبۆرگ لە بەرواری 13.2.2023 روویداوە و هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە شۆرتی کارەبا بووە لەنێو کەمپەکە.
دوای پێنج رۆژ و لە بەرواری 18.2.2023 ناسنامەی قوربانییەکە ئاشکرا بووە و دەرکەوتووە پەنابەرێکی کوردی خەڵکی کەلارە و تەمەنی 29 ساڵە.
پەنابەرە کوردەکە ناوی “ئارمین جەلال”ـە و ماوەی حەوت ساڵە لە ئەڵمانیا دەژی و ژیانی هاوسەرگیری پێکنەهێناوە.
بەپێی زانیارییەکانی میدیای ئەڵمانیا، جگە لە “ئارمین جەلال” نۆ کەسی دیکە لە نێو ئەو کەمپەدا دەژین، کە ئاگری گرت، بەڵام تەنیا ئارمین گیانی لەدەستداوە و ئەوانی دیکە سەلامەتن.