تەمەنی 33 ساڵە

ئەو ژینگەپارێزەی لەسەر پردی شۆڕش گیانی لەدەستدا بەنگلادیشییە

ژێوار خدر

دوای ئەوەی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ژینگەپارێزێک لەسەر بەرزە پردی شۆڕشی هەولێر بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا، بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر زانیاری لەسەر ژینگەپارێزەکە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، کرێکارەکە خەڵکی وڵاتی بەنگلادیشە.

دەشڵێت، ناوی فەیروز مەنسور عەلیە، تەمەنی 33 ساڵ بووە و سەر بە کۆمپانیای گوڵزاری شارە.

لە رووداوەکە جگە لەو ژینگەپارێزە کەسێکی دیکەش برینداربوو و ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت، ئەو ژینگەپاریزانە لەکاتی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی پردەکە ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ماتۆرسکیلە سێ تایەکەی ئەو ژینگەپارێزەدا کێشاوە و لە پردەکەوە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.