دیمەنی ئەو ئامێری بیرهەڵکەندنەنی دەستی بەسەردا گیراوە.وێنە.پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
لە سنووری چوارتا
دوو هاوڵاتی بە تۆمەتی بیرهەڵکەندن دەستگیر کران
964+
توانا نەقی
لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناوچە جیاوازەکانەوە بەردەوام رێنمایی دەدرێت کە بیری نایاسایی هەڵمەکەنن، کەچی هەر چەند رۆژجارێک تۆمەتبار دەستگیر دەکەن و ئێستاش لە سنووری شارباژێر دووکەس دەستگیر کراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە شارباژێڕ دوو هاووڵاتی بە تۆمەتی بیرهەڵکەندن دەستگیر کراون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە لایەن مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ بە هاوبەشی مەفرەزەیەكی پۆلیسی چوارتا لە سنووری قەزای چوارتا دوو هاوڵاتیەکە دەستگیر کراون و سەرقاڵی بیرهەڵکەندن بوون، هاوکات دەستگیرا بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لە جۆری بەرینە.
ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسانە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.