"سێ تیم بەڕێوەن بۆ شوێنی رووداوەکە"

لەناو رواندز موەلیدەی گەڕەکێک ئاگری گرت

شۆڕش قادری

لەناو رواندز موەلیدەی گەڕەکێک ئاگری گرت و تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران بەڕێوەن بۆ شوێنی رووداوەکە.

کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، “ئاگادار کراوینەتەوە لەوەی کە موەلیدەی گەڕەکێکی رەواندز ئاگری گرتووە و وەک دەڵێن، ئاگرێکی گەورەیە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، سێ تیمیان رەوانەی شوێنەکە کردووە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، تا ئێستاش هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و زیانەکانی نەزانراون.